ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: 2224 توشبو، 15 گیانلەدەستدان
  2021-02-14       379       

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوان و مردن بە كۆرۆنا لەوڵاتەكە بەرزبۆتەوە بەشێوەیەك دو هەزارو 224 حاڵەتی توشبون و 15 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 38 هەزار و 939 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 224 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەوانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 79 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 15 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە پارێزگای سلێمانی و یەكێكیان لە پارێزگای دهۆك بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 643 هەزار و 852 كەس و لەوانە 13 هەزارو 179 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 607 هەزارو 59 كەسیان چاكبونەتەوەو 23 هەزارو 614 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 275 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×