قەرەیلان: وەرن لەگەڵ پەکەکەدا بەرەیەکی بەهێز دروست بکەن و پاراستنی دەستکەوتەکان مسۆگەر بکەن
  2021-02-23       1129       
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە وەڵامی سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ تورکیا دەداتەوە و داوایەکیش ئاڕاستەی حزبە کوردییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، دووژمنانی گەلی کورد وێڕای ناکۆکییە قووڵەکانی نێوانیان، بەڵام لەسەر پرسی کوردان یەکدەگرن، پێویستە تەواوی پارچەکانی کوردستان بە یەکێتی نەتەوەیی پیلانەکانی دوژمن پوچەڵ بکەنەوە.

موراد قەرەیلان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی رایگەیاند، "لەم دۆخەی ئێستادا کە دوژمنانی گەلی کورد وێڕای ناکۆکییە قوڵەکانی نێوانیان، بەڵام لەسەر پرسی کوردان یەکدەگرن، داوایەک ئاڕاستەی پارتەکانی باشور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دەکەم، کە بە یەکێتی نەتەوەیی پیلانەکانی دوژمن پوچەڵ بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان سەرەڕای ئەوەی دەستیان لە خوێنی یەکتردایە، بەڵام کە بابەت دەبێتە پرسی کورد هەمویان دێنە لای یەک و یەکدەگرن، بە تایبەتی یەکێتی فاشیزمی تورکیا لە سەر دژایەتی کردنی کوردان پێکهاتوە، ئەگەر ئەمە سەرنەگرێت ئەوا فاشیزمەکەیان هەڵدەوەشێتەوە،.

قەرەیلان ئەوەشی خستەڕو، بانگەوازییەک ئاڕاستەی لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باکور و باشوری کوردستان دەکات، "وەرن لەگەڵ پەکەکەدا بەرەیەکی یەکگرتوی بەهێز دروست بکەن و بەو شێوازە پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردان مسۆگەر بکەن".

لەبارەی وتەکانی سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کاتێک لەدوای هێرشەکەی سەر چیای گارە رایگەیاند، "دەبێت لە تۆڵەی کوشتنی ئەو 13 دیلەدا موراد قەیران بکوژن"، قەرەیلان وتی، "ئاسانە لە کۆشکەکاندا قسەبکەیت، ئەگەر ئازایت خۆت وەرە، منداڵی هەژاری تورکیا مەنێرە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×