كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: جه‌خت له‌ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌
  2021-02-25       464       
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌پرسی ئازادی ڕاده‌ربڕین كراوه‌.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر "ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق جەختیکردەوە لە گرنگیی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەوەدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئەم پرسە".

هەروەها گفتوگۆکرا دەربارەی دانوستانەکانی تایبەت بە بودجە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و لە درێژەی گفتوگۆکانیشدا پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان باسیان لێوەکرا، باڵیۆز تولەر جەتی لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی باشترین ڕێگەیە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بوژاندنەوەی ئابوری و دابینکردنی ئاساییش و ژینگەیەکی بەهێز بۆ وەبەرهێنان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×