نرخی نەوت بەرزبووەوە
  2021-03-04       782       
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەرەکانی بەردەوامبوونی ئۆپیک+ لە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوت هەروەها کەمبوونەوەی یەدەگی وزەی ئەمریکا یەکێکی دیکەیە لە پاڵپشتییەکانی بەرزبوونەوەی نەوت.

ئاوێنە: نرخی نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 61 سەنت و ڕێژەی %1 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 64.68 دۆلار دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لە %2 بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 28 سەنت و ڕێژەی %0.5 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 61.56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سێ سەرچاوە لە ئۆپیک+ بەئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ڕێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیان تاوتوێی ئەوە دەکەن کە بەردەوامی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانیه نەوت بدەن تاوەکو مانگی نیسان.

لەلایەکی دیکەوە یەدەگی نەوەتی خاوی ئەمریکا کەمبوونەوەیەکی پێوانەیی بەخۆیەوە بینیوە کە 21 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمەش بەهۆی ئەو کەشوهەوایەیی ویلایەتی تەکساس بەخۆیەوەبینی و بووەهۆی پچڕانی کارەبای ملۆینان کەسی ئەو ویلایەتە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×