ئەمڕۆ هەینی، بۆ رۆژی شەشەم، نرخی نەوت بەردەوام بو لە دابەزین، بەشێوەیەك
كە لەماوەی یەك هەفتەی رابردودا نزیكەی لەسەدا 9ی بەهای خۆی لەدەستداوە، ئەوەش
بەهۆی دابەزینی ئاستی خواست لەسایەی ئەو شەپۆلە نوێیەی كۆرۆنا كە ئەوروپای گرتۆتەوە
لەگەڵ خاوبونەوەی پڕۆسەی كۆتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.
ئاوێنە: نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، ئەمڕۆ هەینی لەسەدا 36ی بەهای
خۆی لەدەستداوەو بۆ 62.92 دۆلار دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەكساس-یش بە لەدەستدانی لەسەدا 36ی
بەهای خۆی، بۆ 59.64 دۆلار دابەزیوە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنا لە ئەوروپا،
توندكردنەوەی رێكارەكان و خاوبونەوەی پڕۆسەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا، هۆكارن
بۆ دابەزینی نرخی نەوت.