د.هێرش سەید سەلیم: کەس جورئەتی نەکرد بە دەسەڵاتداران بڵێت بۆچی یەکەم کەس ڤاکسین بەکارناهێنن
  2021-04-06       1204       
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک جورئەتی نەکردوە بە دەسەڵاتداران بڵێت بۆچی وەک وڵاتان یەکەم کەس ڤاکسینەکە بەکارناهێنن، دەشڵێت، "هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە".

ئاوێنە: د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، "دابینکردنی ڤاکسین مەرکەزییە و لەدەست دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیە وەکو خۆی کە بڕیاروایە ئەو پشکەی دەیکڕێت 20% دابین بکات بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمیش وابڕیارە کەبەحساب بودجەیەک دابینکراوە بۆ کڕینی ڤاکسین بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە ڕاستە پڕۆسەکە لەبەر ئەوە خاوە چونکە بۆ ڤاکسینەکان لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیایەک گرێبەست کراوە بەتها یەک کۆمپانیا نییە، کۆمپانیاکانیش بەهۆی ئەوەی بیانوی ئەوەیان هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە بۆ هەمو جیهانە لەبەرئەوە حکومەتی عێراق ئەو بەشەی کە بەریدەکەوێت دەبێت قۆناغ بەقۆناغ وەریبگرێت نەک هەموی بەسەریەکەوە".
هەمو هەرێم 43 هەزار و 800 ژەمی ڤاکسینی ئەسترازینکای بەرکەوتوە لەو بڕەش 16 هەزار و 500 ی بەر سلێمانی کەوتوە
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە ڤاکسینی (Sinopharm-سینۆفارمی) چینی کەبەدەستیان گەیشتوە بەشێوەی هاوکاری هاتبو بۆ حکومەتی عێراقی، بەهەمان شێوەش چوار هەزاری بەر هەرێمی کوردستان کەوت دوای ئەوە پرۆسەی کڕینی ڤاکسین لەشێوەی گرێبەست لە (AstraZeneca ئەسترازینکای) بریتانییەوە دەستی پێکردوە کە خۆی لەخۆیدا هەمو هەرێمی کوردستان 43 هەزار و 800 ژەمی ڤاکسینی بەرکەوتوە لەو بڕەش 16 هەزار و 500 ی بەر سلێمانی کەوتوە.

د.هێرش سەید سەلیم باسی لەوەشکردوە، "مەسەلەی یەکلاکردنەوەی کاریگەری نەرێنی ئەم ڤاکسینە یاخود کاریگەری لاوەکی ئەم ڤاکسینە هێشتا لەهەرێمی کوردستاندا هیچ حاڵەتێکی وامان بەدینەکردوە هەتا ئێمە بڵێین کاریگەری ئەم ڤاکسینە خراپە، ئەوەی کە دەوترێت بەحساب لەهەندێک وڵات تێبینی کراوە و دەبێتەهۆی مەسەلەی خوێن مەین، وەکو وتم ئەو بڕە ڤاکسینەی بەکارمان هێناوە لەهەرێمی کوردستان لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەتا ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای لەسەر ئەوە نەبوە کە ئەم ڤاکسینە دەقاو دەق دەبێتە هۆکاری خوێن مەین و ئەمانە، ئەمە ئایندە دیاریدەکات هەتا ژەمی دوەمیش وەردەگرن بۆیە ئێمە ئێستا لەلایەن خۆمانەوە بەڕاستی دەمانەوێت تەنانەت کارمەندان و پزیشکانیش بەدەم ئەم ڤاکسینەوە بچن چونکە دەرکەوتوە تاکە ڕێگەی لاوازکردنی شەپۆلی کۆرۆنا تەنها ڤاکسین یاخود ئەوەیە بەرگریەکی گشتی دروست بێت".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی وت، "بەڕاستی لەپێشوشدا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستەی بڵێین بەرگری گشتی بەتەواوەتی دروست بوە بۆیە پرۆسەی ڤاکسین - پێکوتە هۆکارێک دەبێت یاخود یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەو ژمارەیەی کەتوشیش بون بەهۆی کۆرۆناوە بەرگرییەکی گشتی دروست ببێت، ڤاکسین خۆی لەخۆیدا لەهیچ شوێنێکدا بەرگری تاسەر نییە واتە هیچ ڤاکسینێک بۆ هیچ نەخۆشییەک و هیچ ڤایڕەسێک تاسەر نییە".

رونیشیکردەوە، "ئەوەی کە دەوترێت لەم ڤاکسینەدا بۆ شەش مانگە و دوای شەش مانگ دەبێت دوبارە پرۆسەی ڤاکسین دیسان دەست پێ بکاتەوە، بەڵام گرنگە ئێمە لەو ماوەیەدا بتوانیین کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەین، چونکە کە ڤاکسین کەوتە بازاڕەوە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام بەرهەم هێنرا ئەوکاتە دەتوانم بڵێم بەرگرییەکە بەشێوەیەکی باشتر یاخود پرۆسەکە بەشێوەیەکی باشتر بەڕێوە دەچێت، وە زۆرینەی خەڵک دەتوانن بەئاسان دەستیان بکەوێت".

د.هێرش سەید سەلیم وتیشی، زۆر پرسیار دەکرێت بۆچی بەرپرسانی باڵای هەرێم لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکانەوە هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانی تر ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بەکارناهێنن؟، "بۆ دڵنیایی بەڕاستی زۆر دەکرێت و زۆر دوبارە دەبێتەوە، بەڵام کەسێک تائێستا جورئەتی ئەوەی نەکردوە لەخودی خۆیان ئەو پرسیارە بکات، هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی وت" بەڵام گرنگە ئەوەیە ئێمە بتوانیین خەڵک ڕابهێنیین لەسەر مەسەلەی ڤاکسین، گرنگ ئەوەیە بتوانیین گیانی ئەوانە بپارێزین یەکەم زیاتر لەخەتی پێشەوەدان بۆنمونە ئەو لەشکرە سپیەی لەناو ناوەندەکانی تەندروستیدان، دوەم ئەو خەڵکەی کە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵدایە یان بەتەمەنەکان، واتە ئێمە بتوانیین گیانی ئەوانە بپارێزین دڵنیام ئەوانی تر خۆیان پارێزراو دەبن".

د.هێرش سەید سەلیم جەختی لەوەکردەوە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن بەرپرسانەوە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دڵنیایی کردنەوەی خەڵک سەبارەت بەڤاکسینەکان، لەو ڕوەوە وتی، "بەدڵنیاییەوە کاریگەری زۆر زۆرە لەسەر دڵنیایی کردنەوەی خەڵک و ڕەواندنەوەی گومانی خەڵک لەوبارەیەوە خۆ ئەو وڵاتانە لەخۆیانەوە سەرۆکەکانیان یاخود بەرپرسە تەندروستیەکانیان لەخۆڕایی ئەم ڤاکسینە بەکارناهێنن لەبەرچاوی خەڵک و لەبەرچاوی کامێرا، ئەمە یەکەم بۆ دروستکردنی متمانەیە، دوەم بۆ ئەوەیە کە هانی خەڵک بدات خەڵکی بەکاری بهێنن بێ ترس و دڵەڕاوکێ، ئێستا وایلێهاتوە مەسەلەی ئەم ڤاکسینانە زۆربەیان ڕیکلامی خراپیان بەرامبەر دەکرێت ئیتر نازانیین هۆکارەکەی هۆکاری سیاسیە، هۆکاری بازرگانییە، هۆکاری زانستییە تائێستا یەکلایی نەبوەتەوە، ئایندە دیاریدەکات کەبەڕاستی ئەم ڤاکسینانە کامیان کاریگەرە و کامیان کاریگەری لاوەکی یاخود نەرێنی هەیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ بەگشتی بەهەرجۆرێک لەجۆرەکان بێت بەکارهێنانی ڤاکسین هۆکارێکە بۆ مەسەلەی خۆپاراستن لەزۆربەی ڤایڕەس و نەخۆشیەکان".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×