2021-04-07   391     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌ژماره‌یه‌ك روداوی هاتوچۆ و كوشتن و ته‌قه‌كردندا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌شاری به‌غدا 4 (چوار) كه‌س مردون و 4 (چوار) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی رائید له كاتی پشودا و له‌گه‌ڵ براكه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی كاره‌بایه، له‌ناوچه‌ی قاهیره به هۆی شه‌ڕی نێوانیانه‌وه، ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه و له‌ئه‌نجامیشدا 4 (چوار) كه‌سی دیكه له‌شوێنی روداوه‌كه برینداربون، كه سه‌رجه‌م گولله‌كانیش به‌ر سه‌ر و قاچیان كه‌وتون، له‌ئێستاشدا هه‌ردو براكه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، كه‌سێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی به‌یاعی رۆژئاوای به‌غدا، چوه‌ته ماڵێكه‌وه ژنێكی به چه‌قۆ كوشتوه و پاشان هه‌ڵاتوه، ته‌رمی ژنه‌كه‌ش بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواستراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
هاوكات له‌روداوێكی دیكه‌دا، روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل ناوچه‌ی عه‌كركوفی گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم بن عه‌لی ناوه‌ڕاستی به‌غدا رویدا و له‌ئه‌نجامیشدا، ژن و پیاوێك مردن و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ناوچه‌ی سه‌دری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی نیه به كه‌له‌پچه‌كراو دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره.