دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان کۆماری عێراق و شانشینی سعودیە
  2021-04-19       416       


بڕیارە سبەی سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لەکارنامەی کۆبونەوەکەیدا پێنج پڕۆژەیاسای خوێندنەوەو دەنگدانیان بۆ دەکرێت، یەکێک لەو تەوەرەکانی کۆبونەوەکەش دەنگدان دەبێت لەسەر رێککەوتنی بەغدا و ریاز بۆ گواستنەوەی ئاسمانی.

ئاوێنه‌:  سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبونەوەی سبەی سێشەممەدا دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان کۆماری عێراق و شانشینی سعودیە، هەروەها دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژەیاسایەک بۆ راگرتنی دوجار وەرگرتنی باج لەسەر کاڵا بارزگانییەکان و بەهەدەردانی دارایی کە پەیوەندی هەیە بە باج لەسەر داهات و سەرمایەی دارایی لەنێوان عێراق و کوەیت.

لەبەرنامەی سێیەمی کۆبونەوەکەدا دەنگ دەدرێت لەسەر یەکێتی یانە وەرزشییەکان و هەروەها خوێندنەوەی سێیەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران.

پەرلەمانی عێراق لەکارنامەی پێنجەمی کۆبونەوەکەیدا خوێندنەوەی یەکەم دەکات بۆ پڕۆژەیاسای ئامار و رێکخستنی زانیارییە جوگرافییەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×