هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی عه‌بادی هۆشداری لەبارەی دانانی بنکەی سەربازی نوێی تورکیا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان دەدات
  2021-04-30       669       
حه‌یده‌ر عه‌بادی
هاوپەیمانیی نەسڕ هۆشداری لەبارەی دانانی بنکەی سەربازی نوێی تورکیا دەدات‌و ده‌ڵێت، داواکارن لەلایەنە فەرمی و نیشتیمانییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاکانی تورکیا، سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەکردووە کە بنکەیەکی سەربازیی نوێ لەناوچەی مەتین لەهەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن‌و ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە ناوەستن و قۆناغ بەقۆناغ بەردەوام دەبن. 

له‌به‌رامبه‌ردا هاوپەیمانیی نەسڕ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات ڕایگه‌یاندووه‌، داواکارن لەلایەنە فەرمی و نیشتیمانییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، داواش لەحکومەتی تورکیا دەکات چاو بەسیاسەتەکانیدا بەرامبەر بەعێراق بخشێنێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەقامگیری و دراوسێتیی باش.

سلێمان سۆیڵودا باس لەوەش کردووه‌، "ناوچەی مەتین هەروەک سوریا زۆر گرنگە، بۆیە بەگرنگی دەزانین بنکەیەکی سەربازیی لەو ناوچەیە دابمەزرێنین، بەوەش کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەکەین" و جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەو ناوچەیە هێڵی پەڕینەوەی گەریلاکانە بۆ قەندیل و پێویستە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادا بمێنێتەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×