بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنان لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاشکرای کرد وەزارەتەکەیان کار بۆ ئەوە دەکەن کە بە تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەک، کارەبای
نیشتمانی بکەنە 24 کاتژمێری.
ئاوێنە: دیار بابان، بەڕێوهبەری
گشتی بەرھەمھێنان لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاكانی
پارتی راگەیاند: "بەشێک لە وێستگەکان کە ناتوانین کاریان پێ بکەین بە گوێرەی
رێککەوتنێک دەیاندەین بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بۆ ئەوەی بەکاری بێنن و نۆژەن
بکرێنەوە و سوتەمەنییان بۆ دابین بکەن. هەر کاتێکیش پێویستمان پێی هەبێت وەری دەگرینەوە."
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا ڕاشی گەیاند "بە وەبەرهێنەرەکانمان راگەیاندوە،
دەتوانن لەگەڵ حکومەتی عێراق رێک بکەون لەسەر ئەو وێستگانەی کار ناکەن، بۆ ئەوەی
چاک بکرێنەوە و کارەبا بە حکومەتی عێراق بفرۆشن، تا ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم دەتوانێت
سوتەمەنی بۆ ئەو وێستگانە دابین بکات و وزەکەی دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی
کوردستان."
کامل محەمەد قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت
دەکاتەوە بە تەواوبونی چەند پڕۆژەیەک لە کەرتی کارەبا، ئەوا دەتوانن کارەبای 24
کاتژمێری بە هاوڵاتییان بدەن.
دیار بابان ئاماژەی بەوەش کرد: "بە دانانی پێوەری زیرەک، دەتوانرێت
کارەبای دزراو و بەفێڕۆچو رێگری لێ بكرێت و ئه وبڕه كارهبایه بۆ تۆڕی گشتی سودی
لێ وهربگیرێتهوه".