روفاتی ژمارەیەک هاوڵاتی ئێزدی لە شنگال دۆزرانه‌وه‌
  2021-06-09       297       
لەچوارچێوەی هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی روفاتەکانی هاوڵاتیانی ئێزدی کەلەکاتی هێرشەکانی داعش بەئامانج گیراون، ئەمڕۆ چوارشەممە روفاتی 11 ئێزیدی لە شنگال دۆزرانه‌وه‌.


ئاوێنە: پۆلیسی شنگال لەبارەی ئەم بابەتە رایگەیاند، ئەو روفاتانە لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شنگال دۆزراونەتەوە و رەوانەی پشکنینی "دی ئێن ئەی" کراون بۆ ناسینەوەیان.


تائێستا لە قەزای شەنگال 85 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە و لە 15 ی ئازاری 2019ەوە، پرۆسەی هەڵدانەوەی یەكەمین گۆڕی بە كۆمەڵ لە گوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شەنگال بە ئامادەبونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان دەستیپێكردوە.


پێتشر ناجحە عەبدولئەمیر شمری سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاندبو، " ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ژمارەی بێسەروشوێنان و زیانلێكەوتوان زۆر زۆرە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هاوكاری عێراق بكەن و ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×