بە سێ فڕۆکەی درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا
  2021-06-10       986       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سێ فڕۆکەی درۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرایە ئامانج.

 

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، بە سێ مووشەک بنکەی ئاسمانی بەلەد-یان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت. جارێکی دیکە درەنگانێکی شەوی چوارشەممە فڕۆکەخانەی بەغدا-یان لەڕێگەی 3 فڕۆکەی درۆن کردە ئامانج، کە فڕۆکەیەک خراوەتە خوارەوە و دواتر وردەکاریی دوو فڕۆکەکەی دیکە رادەگەیێنین."

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راشیگەیاندووە "هێزە ئەمنییەکان بەدوای هەموو ئەوانەن کە ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵگەی عێراقی تێکدەدەن و دەیاندەنە دادگە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن".  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×