په‌رله‌مانتارێك ورده‌كاریی بڕی‌ "بەهەدەردان‌و گەندەڵی‌و قاچاخچێتی‌" لەسه‌رجه‌م خاڵە سنورییەكانی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ڕو
  2021-06-13       887       
عومەر گوڵپی‌
ئەندامێكی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لەپەرلەمانی‌ کوردستان به‌داتاو ژماره‌، ورده‌كاریی بڕی‌ "بەهەدەردان‌و گەندەڵی‌و قاچاخچێتی‌" لەسه‌رجه‌م خاڵە سنورییەكانی‌ هه‌رێم (ئیبراهیم خەلیل، حاجی‌ ئۆمەران، سمێلکا/ فیشخابور، باشماخ، په‌روێزخان، پشتە، سه‌یران به‌ن، تەوێڵەو كێلێ) ده‌خاته‌ڕو.

ئاوێنه‌: عومەر عەبدوڵا گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لەپەرلەمانی‌ کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پاش بەدواداچونێکی‌ وردی‌ حەوت مانگیی‌، بەزانیاریی‌‌و داتا، بۆ یەکەمجار قەبارەو بڕی‌ بەهەدەردان‌و گەندەڵی‌و قاچاخچێتی‌ لەهەر یەکە لەخاڵە سنورییە گومرگییەکان لەکۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا دەخەینەڕو."

ناوبراو بڕی‌ بەهەدەردانی‌ لەهه‌ریه‌ك له‌خاڵه‌ سنورییه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین به‌م شێوه‌یه‌ حسته‌ڕو:

- خاڵی‌ گومرگی‌ (ئیبراهیم خەلیل) لەسنوری‌ پارێزگای‌ دهۆک:
بڕی‌ بەهەدەردان لەخاڵی‌ سنوری‌ ئیبراهیم خەلیل بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 101,294,622,200، (١٠١ ملیارو ٢٩٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک:   1,215,535,000,000، (یەک ترلیۆن و ٢١٥ ملیار دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (حاجی‌ ئۆمەران) لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر:
بڕی‌ بەهەدەردان لەخاڵی‌ سنوری‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 22,841,225,500، (٢٢ ملیارو ٨٤١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 274,094,706,000، (٢٧٤ ملیارو ٩٤ ملیۆن دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (سمێلکا/ فیشخابور) لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر:
بڕی‌ بەهەدەردان له‌خاڵی‌ گومرگی‌ (سمێلکا/ فیشخابوور) بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 826,571,200 – ( ٨٢٦ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 9,918,854,400 – (نۆ ملیارو ٩١٨ ملیۆن دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (باشماخ) لەسنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌:
بڕی‌ بەهەدەردان لەخاڵی‌ سنوری‌ باشماخ بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک:  19,885,000,000، (١٩ ملیارو ٨٨٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 238,627,477,200، (٢٣٨ ملیارو ٦٢٧ ملیۆن دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (پەروێزخان) لەسنوری‌ ئیدارەی‌ گەرمیان:
بڕی‌ بەهەدەردان لەخاڵی‌ سنوری‌ په‌روێزخان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 28,868,000,000 ، (٢٨ ملیارو ٨٦٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 346,416,000,000، (٣٤٦ ملیارو ٤١٦ ملیۆن دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (پشتە) لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە:
بڕی‌ بەهەدەردان له‌خاڵی‌ سنوری‌ پشته‌ بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 5,710,000,000، (پێنج ملیارو ٧١٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 68,523,000,000، (٦٨ ملیارو ٥٢٣ ملیۆن دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (سەیران بەن) لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە:
بڕی‌ بەهەدەردان له‌خاڵی‌ سنوری‌ سه‌یران به‌ن بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 1,445,570,400 - (یەک ملیارو ٤٤٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 17,346,844,800 – (١٧ ملیارو ٣٤٦ ملیۆن دینار).

- خاڵی‌ گومرگی‌ (تەوێڵە) لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە:
بڕی‌ بەهەدەردان له‌خاڵی‌ سنوری‌ ته‌وێڵه‌ بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 611,187,200 – (٦١١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 7,334,246,400 – (حەوت ملیارو ٣٣٤ ملیۆن دینار).

-خاڵی‌ گومرگی‌ (کێلێ) لەسنوری‌ ئیدارەی‌ ڕاپەڕین:
بڕی‌ بەهەدەردان له‌خاڵی‌ سنوری‌ كێلێ بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت‌و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 1,718,842,600، (یەک ملیارو ٧١٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 20,626,111,200، (٢٠ ملیارو ٦٢٦ ملیۆن دینار).


ده‌قی‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی‌ ئەندامه‌كه‌ی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لەپەرلەمانی‌ کوردستان:


پاش بەدواداچوونێکی‌ وردی‌ حەوت مانگیی‌، بەزانیاریی‌ و داتا، بۆ یەکەمجار قەبارەو بڕی‌ بەهەدەردان و گەندەڵی و قاچاخچێتی‌ لەهەر یەکە لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان لە کۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا دەخەینەڕوو.

ڕوانگەی‌ ئێمە ئەوەیە کە داهات بە گشتی‌ و داهاتی‌ گومرگ موڵکی‌ خەڵکی‌ کوردستانەو ئەبێت بگەڕێنەوە خەزێنەی‌ گشتی‌، هەروەها بۆ ئێمە جیاوازی‌ نیە ئەوەی‌ بە قاچاخچێتی‌ و گەندەڵی‌ و خراپی‌ سیستم و لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌ بەهەدەر دەدرێت و ناگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌ لە ئیبراهیم خەلیل، یان باشماخ، هەردووکیان وەک یەک سەیر دەکەین، ئەوەش جیازای‌ بەدواداچوون و کاری‌ پەرلەمانیی‌ ئێمەیە. 

پوختەی‌ ئەنجامی‌ بەدواداچوونەکە بۆ ئەوانەی‌ ناتوانن هەمووی‌ بخوێننەوە:

١ـ کۆی‌ گشتی‌ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ کە لە خاڵە گومرگییەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌:
ـ بۆ مانگێک: (107,548,422,300)، (١٠٧ ملیارو ٥٤٨ ملیۆن دینارە).
ـ بۆ ساڵێک: (1,290,581,067,600)، (یەک ترلیۆن و ٢٩٠ ملیارو ٥٨١ ملیۆن دینارە).

٢ـ کۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: (300,000,000,000 )، (٣٠٠ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: (3,600,000,000,000) (سێ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار).

٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان لە سەرجەم خاڵە سنورییەکان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم):
ـ بۆ مانگێک: 192,451,577,700، (١٩٢ ملیارو ٤٥١ ملیۆن دینار).
ـ بۆ ساڵێک: 2,309,418,932,400 ، (دوو ترلیۆن و ٣٠٩ ملیار دینار).
ئەرکی‌ داهاتوومان بەرانبەر بە کەم و کورتی‌ و گەندەڵی‌ و بەهەدەردانان لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان:
1. بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەڕێی‌ ڕێکارە پەرلەمانیەکانەوە لەسەر دۆسیەی‌ گومرگ و داهاتەکەی‌.
2. بەردەوام دەبین لە فشار بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی‌ و کۆمپانیاکاری‌ و فرت و فێڵی‌ گومرگی‌ و لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌ و خراپی‌ سیستم بە ئامانجی‌ زیادبوونی‌ داهات بۆ خەزێنەی‌ گشی‌
3. بەردەوام دەبین لە وردبینی‌ و لێپرسینەوە لەڕێگەی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و دەستەی‌ دەستپاکییەوە.
4. ڕێکاریی‌ یاسایی‌ لە دادگاکان بەرانبەر بە کەم و کورتی‌ و گەندەڵییەکان دەگرینەبەر.
............................................
دەقی‌ ئەنجامەکە:
پێشەکی‌:
1. ئەمەی‌ خوارەوە تەنها پوختەیەکە لە ئەنجامی‌ بەدواداچوونێکی‌ تایبەت لەسەر داهاتی‌ خاڵە گومرگییەکان و قەبارەی‌ گەندەڵی‌ و بەهەدەردان لەهەر خاڵێکی‌ سنوری‌ فەرمی‌ و نافەرمی‌.

2. کارەکانی‌ بەدواداچوونەکە لە ماوەی‌ نێوان(مانگی‌١٠/٢٠٢٠ تا مانگی‌ ٥/٢٠٢١) ئەنجام دراون.

3. بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە پشت بە (پرسیار، بەدواداچوون، کۆکردنەوەی‌ زانیاریی‌، ڕاپۆرتی‌ دارایی‌، سەردانی‌ مەیدانی‌، شیکاری‌ ئامارو داتاو زانیاریی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ) بەستراوە.

4. قەبارەی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ و ژمارەی‌ هاتوچۆی‌ بارهەڵگرەکان لە سنورەکانەوە، دەرخەری‌ قەبارەی‌ داهاتن لە هەر خاڵێکی‌ گومرگی.

5. هیچ کەس نکوڵی‌ لە حەقیقەتی‌ سەرپێچییە یاساییەکان و نەگەڕانەوەی‌ بەشێک لە داهاتی‌ گومرگەکان بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌ ناکات(تەنانەت بەرپرسانی‌ باڵای‌ حکومەتیش)، کە خۆی‌ لە (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم) دەبینێتەوە.

6. نزیکەی‌ (١٣)کۆمپانیا بەشدارن لە بەڕێوەبردنی‌ خاڵە سنورییە گومرگییەکان لە پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ جۆراوجۆر، بەڵام ئەوەی‌ جێگەی‌ سەرنجە ئەوەیە کە:

‌أ. ئەم کۆمپانیایانە دابەشبوون بەسەر دوو ناوچەی‌ جیاوازی‌ دەسەڵاتدا.
‌ب. کارەکانیان بەبێ کێبڕکێ وەرگرتووەو لە گرێبەستەکاندا ڕەچاوی‌ بنەما یاسایی و ژمێریارییەکانی‌ هاتوو لە یاسای‌ (قانون اصول المحاسبات العامه‌، رقم /28/ لسنه‌ 1940)ی‌ بەرکار لە هەرێم و رێنمایی‌ ژمارە (٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٦)ی‌ گرێبەستە حکومیەکان (تعلیمات تنفیژ التعاقدات الحكومیه‌)ی‌ وەزارەتی‌ پلاندانان نەکراوە.

‌ج. پشکی‌ زۆری‌ داهات بۆ کۆمپانیاکانەو لە بڕی‌ پارەکاندا ڕەچاوی‌ بەرژەوەندی‌ گشتی‌ نەکراوە، و بەرژەوەندی‌ کۆمپانیا زاڵبووە بەسەر بەرژەوەندی‌ گشتیدا. کە لە زۆرینەیاندا بەڕێژەی‌ تەنها (٢٠%) داهات بۆ حکومەت و لەهێندێکیاندا بە ڕێژەی‌ (١٠%).

‌د. زۆرێک لەو ئیشانەی‌ کۆمپانیاکان و کەرتی‌ تایبەت ئەنجامی‌ دەدات کاری‌ زۆر سادەن، بە فەرمانگەکانی‌ حکومەت خۆیان ئەنجام دەدرێن و پێویست نییە بدرێتە کەرتی‌ تایبەت.

‌هـ. کۆمپانیاکان باج بە حکومەت نادەن و خۆیان لە باجدان دەدزنەوە.

7. بە پێی‌ بەرنامەو پلانی‌ هەردوو وڵاتی‌ تورکیاو ئێران، قەبارەی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ لە خاڵە گومرگییەکان زیاد دەبێت.
.............

 ئەنجامەکان:
کۆی‌ گشتی‌ (داهات) و (داهاتی‌ ڕاستەقینە)و (بەهەدەردان) لە هەرێمی‌ کوردستان:   
١ـ کۆی‌ گشتی‌ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ کە لە خاڵە گومرگییەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌:
ـ بۆ مانگێک: (107,548,422,300)، (١٠٧ ملیارو ٥٤٨ ملیۆن دینارە).
ـ بۆ ساڵێک: (1,290,581,067,600)، (یەک ترلیۆن و ٢٩٠ ملیارو ٥٨١ ملیۆن دینارە).
٢ـ کۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: (300,000,000,000 )، (٣٠٠ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: (3,600,000,000,000) (سێ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان لە سەرجەم خاڵە سنورییەکان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم):
ـ بۆ مانگێک: 192,451,577,700، (١٩٢ ملیارو ٤٥١ ملیۆن دینار).
ـ بۆ ساڵێک: 2,309,418,932,400 ، (دوو ترلیۆن و ٣٠٩ ملیار دینار).
ئەرکی‌ داهاتوومان بەرانبەر بە کەم و کورتی‌ و گەندەڵی‌ و بەهەدەردانان لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان:
1. بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەڕێی‌ ڕێکارە پەرلەمانیەکانەوە لەسەر دۆسیەی‌ گومرگ و داهاتەکەی‌.
2. بەردەوام دەبین لە فشار بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی‌ و کۆمپانیاکاری‌ و فرت و فێڵی‌ گومرگی‌ و لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌ و خراپی‌ سیستم بە ئامانجی‌ زیادبوونی‌ داهات بۆ خەزێنەی‌ گشی‌
3. بەردەوام دەبین لە وردبینی‌ و لێپرسینەوە لەڕێگەی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و دەستەی‌ دەستپاکییەوە.
4. ڕێکاریی‌ یاسایی‌ لە دادگاکان بەرانبەر بە کەم و کورتی‌ و گەندەڵییەکان دەگرینەبەر.
...................

کۆی‌ گشتی‌ (داهات) و (داهاتی‌ ڕاستەقینە)و (گەندەڵی‌ و بەهەدەردان) بۆ هەر خاڵێکی‌ سنوری‌:
یەکەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (ئیبراهیم خەلیل) لە سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆک:
ئەم خاڵە سنورییە ڕێژەی‌ (53%)ی‌ کۆی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت، بەم ڕێژەیەش دەبێتە گەورەترین سەرچاوەی‌ داهاتی‌ گومرگی‌ لە هەرێم، کە قەبارەی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ تیایدا زیاترە لە (١٨ ملیار دۆلار) بە پێی‌ ئاماری‌ ساڵی‌ ٢٠٢٠.

١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ کە لە گومرگی‌ ئیبراهیم خەلیلەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:

بۆ مانگێک: 57,705,377,800 دینار، (٥٧ ملیارو ٧٠٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 692,464,533,600 دینار، (٦٩٢ ملیارو ٤٦٤ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە لە گومرگی‌ ئیبراهیم خەلیل:
بۆ مانگێک: 159,000,000,000 دینار، (١٥٩ ملیار دینار)
بۆ ساڵێک: 1,908,000,000,000 دینار، (یەک ترلیۆن و ٩٠٨ ملیار دینار).

٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان لە خاڵی‌ سنوری‌ ئیبراهیم خەلیل بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 101,294,622,200، (١٠١ ملیارو ٢٩٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک:   1,215,535,000,000، (یەک ترلیۆن و ٢١٥ ملیار دینار).
.......................

دووەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (حاجی‌ ئۆمەران) لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر:
ئەم خاڵە گومرگییە ڕێژەی‌ (%12)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ لەم خاڵەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
 بۆ مانگێک: 13,158,774,500، (١٣ ملیارو ١٥٨ ملیۆن دینار).
 بۆ ساڵێک: 157,905,294,000، (١٥٧ ملیارو ٩٠٥ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 432,000,000,000، (٤٣٢ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 22,841,225,500، (٢٢ ملیارو ٨٤١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 274,094,706,000، (٢٧٤ ملیارو ٩٤ ملیۆن دینار).
........................
سێیەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (باشماخ) لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌:
ڕێژەی‌ (%12)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
بۆ مانگێک: 16,114,376,900، (١٦ ملیارو ١١٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 193,372,522,800، (١٩٣ ملیارو ٣٧٢ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 432,000,000,000، (٤٣٢ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک:  19,885,000,000، (١٩ ملیارو ٨٨٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 238,627,477,200، (٢٣٨ ملیارو ٦٢٧ ملیۆن دینار).
.........................
چوارەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (پەروێزخان) لە سنوری‌ ئیدارەی‌ گەرمیان:
ڕێژەی‌ (%15)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ لەم خاڵە گومرگییەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
بۆ مانگێک: 16,132,335,300، (١٦ ملیارو ١٣٢ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 193,588,023,600، (١٩٣ ملیارو ٥٨٨ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 45,000,000,000، (٤٥ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 540,000,000,000، (٥٤٠ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 28,868,000,000 ، (٢٨ ملیارو ٨٦٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 346,416,000,000، (٣٤٦ ملیارو ٤١٦ ملیۆن دینار).
.................................
پێنجەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (پشتە) لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە:
 ڕێژەی‌ (%3)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ ئەو داهاتەی‌ لەم خاڵە گومرگییەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
بۆ مانگێک: 3,289,729,200، (سێ ملیارو ٢٨٩ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 39,476,750,400، (٣٩ ملیارو ٤٧٦ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 9,000,000,000، (نۆ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 108,000,000,000، (١٠٨ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 5,710,000,000، (پێنج ملیارو ٧١٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 68,523,000,000، (٦٨ ملیارو ٥٢٣ ملیۆن دینار).
...................................
شەشەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (کێلێ) لە سنوری‌ ئیدارەی‌ ڕاپەڕین:
ڕێژەی‌ (1.19%)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ ئەو داهاتەی‌ لەم خاڵە گومرگیە دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
بۆ مانگێک: 1,281,157,400، (یەک ملیارو ٢٨١ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 15,373,888,800، (١٥ ملیارو ٣٧٣ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 3,000,000,000، (سێ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 1,718,842,600، (یەک ملیارو ٧١٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 20,626,111,200، (٢٠ ملیارو ٦٢٦ ملیۆن دینار).
..............................
حەوتەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (سەیران بەن) لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە:
ڕێژەی‌ (%1)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ دەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌ لە سەیران بەنەوە:
بۆ مانگێک: 1,054,429,600، (یەک ملیارو ٥٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 12,653,155,200، (١٢ ملیارو ٦٥٣ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 2,500,000,000 - (دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 30,000,000,000 – (٣٠ ملیار دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 1,445,570,400 - (یەک ملیارو ٤٤٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 17,346,844,800 – (١٧ ملیارو ٣٤٦ ملیۆن دینار).
....................................
هەشتەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (تەوێڵە) لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە:
ڕێژەی‌ (%0,32)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ ئەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
بۆ مانگێک: 348,812,800 – (٣٤٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 4,185,753,600 – (چوار ملیارو ١٨٥ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 960,000,000 – (٩٦٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 11,520,000,000 – (١١ ملیارو ٥٢٠ ملیۆن دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 611,187,200 – (٦١١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 7,334,246,400 – (حەوت ملیارو ٣٣٤ ملیۆن دینار).
............................
نۆیەم/ خاڵی‌ گومرگی‌ (سمێلکا/ فیشخابوور) لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر:
ڕێژەی‌ (%0,43)ی‌ داهاتی‌ گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ ئەگەڕێتەوە خەزێنەی‌ گشتی‌:
بۆ مانگێک: 463,428,800 – (٤٦٣ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 5,561,145,600 – (پێنج  ملیارو ٥٦١ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتی‌ ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 1,290,000,000 – (یەک ملیارو ٢٩٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 15,480,000,000 – (١٥ ملیارو ٤٨٠ ملیۆن دینار).
٣ـ بڕی‌ بەهەدەردان بەهۆی‌ (قاچاخچێتی‌، کۆمپانیاکاری‌، فرت و فێڵی‌ گومرگی‌، لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌، خراپی‌ سیستەم): 
بۆ مانگێک: 826,571,200 – ( ٨٢٦ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 9,918,854,400 – (نۆ ملیارو ٩١٨ ملیۆن دینار).
.............................
بۆ بەرچاوڕوونی‌، تەنها دوو نمونەی‌ خراپی‌ بەرێوەبردنی‌ خاڵە سنورییەکان دەخەینەڕوو:
١ـ دوو کۆمپانیای‌ دڵنیایی‌ لە خاڵە سنورییەکان کاردەکەن، یەکێکیان لە هەولێرو دهۆک، ئەویتریا لە سلێمانی‌ و پارێزگاکانی‌ هەڵەبجەو ئیدارەکانی‌ گەرمیان و ڕاپەڕین.
لە گرێبەستەکاندا تەنها ١٠% ی‌ داهات بۆ حکومەتە کە بڕەکەی‌ مانگانە بریتیە لە (٢٥٠ ملیۆن دینار) و بۆ ساڵێک (سێ ملیار دینار)، بەڵام داهاتی‌ کۆمپانیاکان خۆیان بریتیە لە (2,500,000,000 – دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار) بۆ مانگێک و بۆ ساڵێک بریتیە لە (25,000,000,000 – ٢٥ ملیار دینار) کە کەمتر لە سەدا پێنجی‌ ئەم پارەیە دەبێتە خەرجی‌ کۆمپانیاو ئەویتری‌ دەبێتە قازانج بۆیان.
٢ـ قەبارەی‌ لێخۆشبوونی‌ گومرگی‌ لە خاڵی‌ سنوری‌ ئیبراهیم خەلیل لە یەک مانگی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)بریتی‌ بووە لە (8,700,000,000 – هەشت ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دینار) بۆ ساڵێک دەکاتە: (104,400,000,000 – ١٠٤ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دینار).

ـ کۆتایی‌ ـ

عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
١٣/٦/٢٠٢١









ووووووووووووووووووووووووووووووووووووووو
گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ھەڵدرایەوە کە ٥٨٣ روفاتی تێدایه‌


ئەمڕۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ھەڵدرایەوە کە روفاتی ٥٨٣ لەبەندکراوانی گرتوخانەی بادوشی‌ رۆژئاوای پارێزگای نەینەوای لەخۆگرتووەو سەرجەمیان لەساڵی ٢٠١٤دا، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

ئاوێنه‌: زیا کەریم ساعدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروبارو پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەدەزگای شەھیدان لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ڕایگه‌یاندووه‌، "ئەمڕۆ دەزگای شەھیدان و فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی لەبەغدا، قۆناغی یەکەمیان لە پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی گرتووخانەی بادوش تەواو کرد کە روفاتی ٥٨٣ لەبەندکراوانی گرتوخانەکەی لەخۆگرتووەو سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون".

وتیشی، "لەقۆناغی یەکەمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا، ١٢٣ روفات رادەستی فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی کراون".

باسی لەوەشکرد کە گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا، دۆزراوەتەوە.

زیا کەریم ساعدی ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "لەماوەکانی رابردودا بەھۆی بوونی ھەندێک کێشەو گرفتەوە لەوانە خراپی رەوشی ئەمنی، نەبوونی بودجەی پێویست، دەزگای شەھیدان نەیتوانیوە گۆڕە بەکۆمەڵەکە ھەڵبداتەوە. بڕیار بوو تیمێک بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەئاداری ٢٠٢٠دا رەوانەی ناوچەکە بکرێت، بەڵام بەھۆی بڵاوبونەویەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەروەها ئاستەنگی دیکەیش ھاتنە پێش‌و نەتوانرا تیمەکە رەوانە بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەھۆی بەفراوانی رووبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکە کە هەزار مەتر چوارگۆشەیە، تەنھا قۆناغی یەکەمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە کۆتایی ھاتووەو لەماوەکانی داھاتووشدا، قۆناغەکانی دیکەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە ئەنجامدەدەرێت".

باسی لەوەشکرد کە ئەو رووفاتانەی کە لە قۆناغی یەکەمی گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا، دەرھێندراون رەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی پشکنینی (DNA)یان بۆ ئەنجامبدرێت تا ناسنامەکەنیان بناسێرێنەوەو رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.

زیا کەریم ساعدی لەوەڵامی پرسیاری ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەپارێزگای نەینەوا وتی‌، "ژمارەیەک زۆری گۆڕی بەکۆمەڵ لەشاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا یان قەزاو ناحیەکانی سەر بەپارێزگاکە ھەن و سەرجەمیان خراوەنەتە پلانی دەزگای شەھیدان، پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان ئەنجام دەدەین لەوانە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێسەروشوێنەکان (icnd)".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×