2021-06-14   671     
شاندێک كه پێكهاتوه له‌وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەران‌و بەرپرسانی ئاسایشی عێراق، سەردانی که‌مپی پەنابەرانی مەخموریان کرد، نوێنه‌رایه‌تى كه‌مپه‌كه‌ش به‌شانده عێراقیه‌كه‌یان وتوه، "تائێستا ئه‌ركى خۆتان به‌جێنه‌هێناوه، پێویسته له‌مه‌ودوا ئه‌و ئه‌ركه ببینن".
ئاوێنه: ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی حکومەتی عێراق کە پێکهاتبوو لەبەرپرسانی وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق‌و دەزگا ئاسایشییەکان لەگەڵ شاندێکی که‌مپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور کۆبوونەوە.
شاندە عێراقییەکە بەئامانجی لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی ئەمدواییەی سەر که‌مپی پەنابەرانی مەخمورو کێشەکانی که‌مپەکە سەردانەکەیان ئەنجامدا.
دانیشتوانی کەمپەکەش بەشاندەکەی عێراقیان وتووە، نەتەوەیەکگرتووەکان‌و حکومەتی عێراق بەپێی یاسا کاریان نەکردووەو مافی پەنابەرانیان نەپاراستووە، بۆ ئه‌وه‌ش داوایانکرد، ئەرکی خۆیان بەجێبێنن.