هەپەگە: سوپای تورک گازی کیمیایی بەکاردێنێت
  2021-06-14       599       
هەپەگە بە ئاماژەدان بەوەی کە لە گردی زەندورا داستانێکی قارەمانێتی دەنووسرێتەوە، ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک گازی کیمیایی بەکاردێنێت.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر بەرخۆدانی گەریلاکانی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هەروەها بەکارهێنانی گازی ژەهراویی لەلایەن سوپای تورکەوە ڕاگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە لە گردی زەندورای هەرێمی مەتینا، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەرخۆدان و داستانی قارەمانانە دەنووسرێتەوە.

هەروەها، ڕایگەیاند، کە سوپای داگیرکەری تورک، لەدژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گازی کیمیایی بەکاردێنێت، ئەوەشی ڕایگەیاندووە: لە شوێنێ کۆبوونەوەکانیاندا سەربازانی سوپای تورک، جل و دەمامکی تایبەت بە گازی کیمیاوی بەکاردێنن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×