كەجەكە پەیامێك ئاڕاستەی كونسوڵخانەكانی وڵاتانی رۆژئاوا لە هەولێر دەكات
  2021-06-14       1295       

کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان(کەجەکە) پەیامێك ئاڕاستەی نوێنەرایەتی و کۆنسوڵخانەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەولێر دەكات و داوادەكات، لەبارەی "زانیارییە تاکلایەنە و تێکدەرەکان"ی پارتی و توركیا سەبارەت بە پەکەکە، "هۆشیار بن."

ئاوێنە: کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییە پەیامێكی بۆ نوێنەرایەتی و کۆنسوڵخانەكانی وڵاتانی دەرەوە لە هەولێر نارد.

کەجەکە لە پەیامەكەیدا وتویەتی"زانیارییە تاکلایەنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەوڵەتی تورک لەسەر پەکەکە هەڵە و لایەنگرانەن." و داوایکردوە، لەوبارەیەوە "هۆشیار و هەستیار بن."

کەجەکە باسی قڕکردن و پاکتاوکردنی دژی کوردانی کردوە، کە بە درێژایی مێژو تا حکومەتی ئێستای توركیا بەردەوامیی هەیە.

کەجەکە سەرنجی خستۆتەسەر ئەوەش، کە ئامانجی سەرەکیی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە و ڕەخنەی لە وڵاتە ئەوروپییەکان گرتوە، کە "بەهۆی بەرژەوەندیی خۆیانەوە پشتیوانی لەو سیاسەتە دەکەن."

لە پەیامەكەیدا باسی روداوەكەی مەتینای كردوەو تێیدا ئەوەی خستۆتەڕو"پارتی هێزی ناردوەتە ناوچەیەک کە 25 ساڵە گەریلا لەو ناوچەیەدایە." وتوشیەتی"لە ڕاگەیاندراو و لێدوانەکانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لەبارەی ئەو پێشمەرگانەى ژیانیان لە دەستداوە پەکەکە تاوانبار دەکرێت، بەڵام ئەوە ڕاست نییە."

وتوشیەتی"ئەو ڕاگەیەندراو و لێدوانانە ئاڵۆزیی نێوان گەلی کورد زیاتر دەکەن."

کەجەکە داوای لە کۆنسوڵخانەکان و نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەهەولێر کردوە، کە لەبارەی ئەو بابەت و زانیارییە "لایەنگرانە و تێکدەرانانە هەستیار بن و لە بەرامبەر جوڵەى داگیرکاری، کە لەدژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە بە ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان هەستن."

کەجەکە لە کۆتایی پەیامەكەیدا داوای لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی كە "دەبێت لە بەرامبەر داگیرکەریی ئەردۆغان بوەستنەوە و دەوڵەتى تورک رابوەستێنرێت و ڕێگا بە سەپاندنی خەونی عوسمانیی نوێی دەوڵەتی تورک نەدەن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×