لە هەرێم 622 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا
  2021-06-22       254       

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 622 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لەكۆی حەوت هەزار و 794 پشكنینی كۆرۆنا 622 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا 524 توشبوو چاكبوونەتەوە، حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 181 هەزار و 135 كەس، لەو ڕێژەیەش 169 هەزار و 590 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 422 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×