لە شەوی رابردوەوە لەزۆربەی پارێزگاكانی عێراق كارەبا بەتەواوەتی بڕاوە
  2021-07-02       352       

لە شەوی رابردوەوە كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی لە ناكاو لە نزیكەی تەواوی پارێزگاكانی عێراق بڕاوەو بەرپرسانیش باس لە چەند هۆكارێك دەكەن بۆ بڕانی كارەبا بەو شێوە لەناكاوە كە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.

ئاوێنە: وێڕای بەغدا پایتەخت، بڕانی كارەبا پارێزگامانی دیالە، نەینەوا، ئەنبار، دیوانیە، بەسرەو زیقارو نەجەف و میسان و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراقی گرتۆتەوەو تا ئێستاش بەردەوامە.

لەبارەی هۆكارەكانی بڕانی كارەباوە، جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی كارەبا لە نەجەق، عەلی جەنجول بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاند، چەند هۆكارێك هەن لەوانە كەمی غاز و بەردەوامیی كردنە ئامانجی هێڵەكای گواستنەوەی كارەبا لە هەندێك ناوچە.

لەلای خۆیشییەوە لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف، دەست بە پێدانی 130 مێگا وات كارەبا لە پارێزگاكە كراوەتەوەو كارەبای هێڵە پێویستەكانی نەخۆشخانەو تۆڕیی ئاو دابین دەكەن.

هەروەها بەڕێوەبەری راگەیاندنی وێستگەی كارەبای میسان رایگەیاند، خەریكە هێڵەكانی كارە دەست بەكار دەكەنەوەو بەڕێوەبەرایەتی كارەبای میسان پێویستە بە كاتە بۆ ئەوەی بزانێت دۆخی وێستگەكانی بەرهەمهێنان چۆن و لە چ وێستگەیەكەوە كارەبا بەشێوەیەكی تەواوەتی كوژێنراوەتەوە. وتوشیەتی، 48 سەعات پێویستە بۆ پێدانەوەی كارەبا بە هاوڵاتیان.

پێشتر وەزارەتی كارەبا رایگەیاندبو هێڵی كارەبای دیالە پچڕاوە ئەوەش بەهۆی كردنە ئامانجی تاوەرەكانی كارەباوە لەنزیك ناوچە خان بەنی سەعد بە بۆمب. هەروەك وتبوشی، وێستگەی سەڵاحەیدن لە سامەڕا بە موشەك كراوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی رەسمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە وتویەتی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی كارەبا خەریكی دانانی چارەسەری بەپەلەیە بۆ دۆخی كارەبا لە وڵات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×