كازمی: ناكرێت تەسەوری بەشدارینەكردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەكاندا بكرێت
  2021-07-15       509       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی بەشدارینەكردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەكاندا، رایگەیاند، رەوتی سەدر توێژێكی گرنگن و ناكرێت تەسەوری بەشدارینەكردنی ئەو رەوتە لە هەڵبژاردنەكاندا بكرێت.

ئاوێنە: ئەو قسانەی مستەفا كازمی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە تویتێكدا هاتن، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاندو بەدواشیدا بەشێك لە كاندیدانی رەوتەكە لە پڕۆسەكە كشانەوە.

كازمی لە تویتەكەیدا نوسیویەتی"نیشتمان پێویستی بە هەماهەنگی هەمولایەک هەیە؛ گەل و هێزە سیاسییەکان کە لەکێبەرکێیەکی شەریفانەدا بەشدار دەبن لە هەڵبژاردن. لەبەردەم بەرپرسیارێتی مێژوییداین بە گەیشتنە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد."

ئەوەشی وتوە"ڕەوتی سەدر توێژێکی گرنگن، ناکرێت تەسەوری بەشدارینەکردنی بکرێت لە هەڵبژاردن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×