وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی رابردوی ئاشكراكرد
  2021-08-01       523       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردودا زیاتر لە 90 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە كە داهاتەكەی زیاتر لە 6.51 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لە مانگی تەمموزدا بڕی 90 ملیۆن و 467 هەزارو 794 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە داهاتی مانگی رابردوی نەوت شەش ملیارو 513 ملیۆن و 792 هەزار دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت دو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوتیش 72.0001 دۆلاری ئەمریكی بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×