دەستەی وەبەرهێنان دەسەڵاتەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان شۆڕدەکاتەوە
  2021-08-01       710       

بە فەرمانێك دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم دەسەڵاتەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕکردەوە.

ئاوێنە: دەستەی وەبەرهێنان لە فەرمانێكدا رایگەیاندوە، پاڵپشت بە پەسەندکردنی رەشنوسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەكەمان، بە بڕی ئەنجومەنی ئابوری، بڕیاردرا بە دابەزاندنی چەند دەسەڵاتێك بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان.

وەکو لە فەرمانەكەدا هاتوە، رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان دەکرێت.  دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران بکرێت، ئەوەش بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.

بەشێکی دیکەی لەو دەسەڵاتانەی کە شۆڕدەکرێتەوە بریتییە لە، پێدانی مۆڵەتی کۆتایی و واژوکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرهێنان دوای تەواوکردنی هەمو رێکارەکانی پێدانی مۆڵەتەکە. هەروەها وێنەیەک لە مۆڵەتەکە دەدرێتە دەستەی وەبەرهێنان ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچون و چاودێری پرۆژەکە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×