گۆڕانكاری و بڕیارە نوێیەكانی یەكێتی ئاشكرا كران
  2021-08-02     

میدیای نزیك لەماڵی تاڵەبانی بڵاویكردەوە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گۆڕانكاری لە ئۆرگان و مەكتەب و مەڵبەندەكانی یەكێتیدا دەكرێت و سیستمی هاوسەرۆكیش هەڵدەوەشێنرێتەوە. هەروەها بڕیاریشە ماڵی تاڵەبانی كۆمەڵێك بەڵگەنامە بڵاو بكەنەوە.   

ئاوێنە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەمیدیاكانی نزیك لە ماڵی تاڵەبانییەوە بڵاوكراونەتەوە، گەڕانەوە بۆ پێش ڕووداوەكانی 8 تەمموز نییە، گۆڕانكاریی كردنیش ئۆرگانەكانی یەكێتی و شێوازی كاركردنی ئەم حیزبە دەگرێتەوە بەگۆڕینی سیستمی هاوسەرۆكایەتییەوە.  

هەنگاوەكانی سەرەتا بە گۆڕینی هەندێك لە لێپرسراوی مەڵبەندەكان دەستپێدەكات و لێپێچینەوەش لەهەندێك لە كەسانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی درێژەی دەبێت بەتایبەت پاش ئەوەی ئەم هاوسەرۆكە هێشتا لە سلێمانی نیشتەجێیەو ژمارەیەك لەكەسە نزیكەكانی لەگەڵدایە بەهیوای دۆزینەوەی دەریچەیەك بۆ كێشەكان، ئەمەش پێچەوانەی خواستی ماڵی تاڵەبانییە كە پێداگرن لەسەر كۆتاییهاتنی یەكجاریی سەرجەم ئەرك و بەرپرسیارێتی و ئامادەیی لە كایەی حیزبی و چوونەدەرەوەی لە كوردستان لە ئێستادا.  

هەر بەگوێرەی میدیاكانی ماڵی تاڵەبانی، كۆمه‌ڵێك "دۆسییەی گه‌وره‌ و هەستیار" بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا ده‌كرێن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ كارنامەی كوڕانی شێخ جەنگی لەحیزب و حكومەت بەتایبەت پاش كۆنگرەی كۆتایی 2019.   

بەدوای ئەمەشدا سۆشیال میدیای سەربە لاهور جەنگی بڵاویكردەوە "هەموو ئەو بڕیارانەی دەرکراون ناشەرعین و قبوڵکراو نین وە جەماوەری یەکێتی دڵنیا دەکەینەوە دەستێکی چەپەڵ هەیە لە پشتی ئەم بڕیارانەوە".   

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی و پرۆسەكە بەفەرمی ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو".  



زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×