نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2021-08-19       767       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ مانگی رابردودا تۆماركرد ئەوەش لە سایەی ترس لە دابەزینی ئاستی خواست و هەروەها بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە یەك دۆلارو 30 سەنتی لەدەستداو لە ئێستادا بە 66.90 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەرچی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسە زیاتر لە 1.40 دۆلاری لەدەستداو لە ئێستادا بە 64.02 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی رۆیتەرز ئەو نرخەی نەوت نزمترین ئاستە لە 21ی 5ی ئەمساڵەوە تۆماركراوە.

رۆیتەرز چەند هۆكارێكی بۆ دابەزینی نرخی نەوت خستۆتەڕو، لەوانە: بونی ترس لای وەبەرهێنەران لەبارەی دابەزینی ئاستی خواست لەسەر ئەو وزەیە ئەوەش لە سایەی بەرزبونەوەی ئامارەكانی كۆرۆناو هەروەها بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لەسەر ئاستی جیهان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×