2021-09-17   674     
روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای هەولێر - گوێڕ گیان له‌ده‌ستدانی دو كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
ئاوێنه: فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه كه ئەمڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای هەولێر - گوێڕ، ئوتومبێلێکی ئۆپلی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستداو چوە دیوەکەی تری شەقام‌و خۆی کێشا بەپیکابێکی دەبڵ.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لەئەنجامی ڕوداوەکە دو کەس گیانی لەدەستداو چوار کەسی دیكه‌ش برینداربون.
فازڵ حاجی ده‌ڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئۆپل خێراییەکەی سەروی 150کم بوە لەکاتی ڕوداوەکە، چونکە بەهۆی هێزی بەرکەوتنەکە بوبوە دوو پارچەی تەواو، چونکە لەڕێڕەوی خۆی لایدابو چوبوە سایدی بەرامبەر.