گۆگڵ نەخشەی عێراق و کوردستانی نوێکردەوە
  2021-09-18       1836       

دوای تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر لە نوێنەکردنەوەی نەخشەی عێراق لەسەر خزمەتگوزاریی Google Maps، دواجار ئەو کۆمپانیایە نەخشەکەی نوێکردەوە.

ئاوێنه‌: پێشتر کاتێک بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری Google Maps دەیانویست خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنن، نەخشەکە تەنها ساڵی 2007ی نیشان دەدا، ئەوەش کێشەی بۆ بەکارهێنەران دروستدەکرد، کە شوێنە نوێیەکان نەدۆزنەوە.

لە ئێستادا کۆمپانیای Google نەخشەی ساڵی 2019ی عێراق و هەرێمی كوردستانی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکردووە، ئەگەرچی کۆنترە لە نەخشەی وڵاتانی دیکە، بەڵام بەراورد بە نەخشەكەی پێشوو (2007) نوێکردنەوەیەکی بەرچاوە.

ئەم نوێکردنەوەیەی کۆمپانیای Google بۆ نەخشەی عێراق، دەتوانێت هاوکارێکی باشبێت بۆ ئەوکەسانەی سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەردەگرن، چونکە شوێنە نوێیەکانی تێدایە و ناو و ناونیشانی شوێنەکانی دیکەش بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×