2021-10-15   1234     
ژمارەیەك پارێزەرو چالاكوان کەمپینێك بۆ ئازادی ببێریڤان ئەیوب، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ پێكهێناوهو ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن كه ئهو ژنه چالاكوانه دایكی پێنج منداڵهو ماوهی زیاتر لەساڵێکە لەلایهن ئاسایشی هەولێرهوه "بهبێ تاوان" دهستگیركراوه.
ئاوێنه: ئهو پارێزهرو چالاكوانانه لهڕاگهیهندراوی كهمپینهكهیاندا دهڵێن، "چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕاگیراو (بێریڤان ئەیوب) لەزیندانەو ئاسایشی گشتی هەولێر (توقیف)ی کردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێت".
داواش لەئازادیخوازانو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤو رێکخراوەکانی ژنانو ئافرەتانو خانمان دەکەن کە پاڵپشتی ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب) بکەن کە "دایکی 5 منداڵەو ماوەی ساڵێک زیاترە دەستگیرکراوەو تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەکانیشی ببینێتو چەندینجار مانیگرتوە لەخواردنو خواردنەوەو هەرجارەو 15 بۆ 18 مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاوو نانی پێ دراوەو لەئێستادا بێریڤان بارو ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێکجوە".
دەقی راگەیەندراوی كەمپینەكە:
کەمپینی ئازادی بۆبێریڤان ئەیوب چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
بۆڕای گشتی..
چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب ) لەزیندانە و ئاسایشی گشتی هەولێر ( توقیف )ی کردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێ ، داوا لە ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەکەین کە پاڵپشتی ڕاگیراو خاتو ( بێریڤان ئەیوب ) بکەن کە دایکی 5 منداڵە و ماوەی ساڵێک زیاترە دەستگیرکراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەکانیشی ببینێت و چەندین جار مانی گرتوە لەخواردن وخواردنەوە و هەرجارە و 15 بۆ 18 مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوە و لە ئێستادا بێریڤان بار و ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێکجوە و ئاگاداری کردینەوە و ووتی کە هه رچیم ڵێهات ئاسایشی گشتی هه ولێر لێی بەرپرسیارە لە ژیان ومەرگی بەگریانەوە پێی ڕاگەیاندین و ووتی من تەنیا چالاکوانی مافەکانی مرڤم تەنها تاوانم وەستان ئازادی ڕادەربڕین بوە و دژی نادادی و گەندەڵیم ، لەوەزیاتر تاوانم نیە ئەگەر ئەوەش تاوانە بابمرم لێرە..بۆیە داوای دەستبەجێ ئازاد کردنی دەکەین..
بۆردی پارێزەرانی ستاندەر
( بەشدار حەسەن ، کامەران تەها ،شۆرش کریم ئسماعیل ، رێباز وسو حمد فەرەیدون فاچل عوبێد )
هه رکەسێک دەیەوێ پاڵپشت وپشتیوانی ئەم کەمپینە بکات بۆئازادکردنی بێریڤان ئەیوب ناوی و پیشەکەی بنوسێت :
1ـ سەیران نەخشین چالاکوانی مافی مرۆڤ هه ولێر
2ـ ئاراس محمد چالاکوان سلێمانی
3 ـ هۆگر جەمیل دهۆک
4ـ دیار ولی کاسب
5 ـ پارێزە و ڕاوژکاری یاسای عدنان لەزەڕایەن
6 ـ چالاکوان و ڕۆژنامەنوس هێمن مامند
7ـ پارێزەر بڕیار کۆیی
8 ـ ئومێد عبداللە خوێندکاری کۆلیژی یاسا
9 ـ پارێزەر ئسماعیل کلێسەیی
10 ـ ڕۆژنامەنوس فەرمان رەشاد
11ـ بەمۆ بەکر سعید. پیشە فەرمان بەر
12ـ دەشتی یوسف چالاکوانی مەدەنی
13ـ ادهم عزیز کاسب هه ولێر
14ـ فیرۆز ئەحمد خوێندکاری زانکۆ
15ـ ڕێباز فخرالدین حسن کارمەندی تەندروستی
16ـ سایە شەهید جلال چالاکوانی ژنان لەپڕۆژەی ژن ژیان مەیکوژە و چالاکوانی ماڤی مرۆف لە اڵمانیا
17- هەرمێ عومەر کۆیی چالاکوان
18-ڕۆشنا محمدمامۆستا
19- نیان فەتاح مامۆستا
20-ڕێکخراوی ئاسۆی نوێ
21-بڕوا رەسول مامۆستای زانکۆ