عەبادی: لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر بەشانازییەوە پشكی هەرێممان لە بودجەدا کەمکردەوە بۆ 12%
  2021-10-16       2915       

ئا: ئاوێنە

 

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەسەر روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەنوسێت، "دەستگیرابو بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن گەندەڵکارەکانەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بە چونە ناوەوەی هێزە عێراقییەکان یاسا چەسپێندرا" دەشڵێت"عەبادی پشکی هەرێمی کردەوە بە %12."

وسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق، لە راگەیەندراوێكدا لەسەر روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر رایگەیاندوە"لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا و لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عیراقیەکان کرد بۆ چونە ناو پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئەوەی یاسای جێبەجێ بکەن بەبێ رژاندنی دڵۆپێک خوێن."

ئەو ئاماژەشی بەوەکردوە، "دوای ئەوەی سەفقەیەكی سیاسی هەبو کە گەندەڵەکان بازرگانیان پێوە دەکرد و لەلایەن گەندەڵکارانەوە دەستگیرا بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەڵام عەبادی هەستا بە دانانی  پارێزگارێکی نوێ بۆ شاری کەرکوک دوای هەڵاتنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئەو کاتە."

نوسینگەکەی ئەوەشی خستۆتەڕو، "حەیدەر عەبادی هەر بەمەوە رانەوەستا، بەڵكو بڕیاری تری دەكرد، لەوانە كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەدا بۆ 12% هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق‌و بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان، هەروەها حەیدەر عەبادی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەسەر هەردو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانیدا سەپاند تاوەكو هەرێم بەپێی دەستور ئیدارەی خۆی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات لەگەڵ هەمو دەروازە سنورییەكان."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، "عەبادی هاوكات لیژنەی چاودێری دارایی فیدراڵی‌ و دەستەی نەزاهەی رەوانە كرد بۆ وردبینیكردن لە فەرمانبەرانی هەرێم‌و رادەستكردنی موچەكانیان، دەركەوت هەزاران فەرمانبەری بندیوار هەیە، لە ساڵی 1991وە ئەمە یەكەمجار بو لیژنەكانی حكومەتی فیدراڵی بچنە هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن، بەكردەوەش موچەی راستەقینەی هاوڵاتییەكانمان لە هەرێم درا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×