پێدانی كارەبای نیشتمانی لەنێوان 17 بۆ 18 كاتژمێر دەبێت
  2019-06-13       611       

 

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم مانگەدا پێدانی كارەبای نیشتمانی لەنێوان 17 بۆ 18 كاتژمێر دەبێت‌و مۆلیدە ئەهلییەكانیش 6 كاتژمێر كارەبا دەدەن بەهاوڵاتیان.


ئاوێنە: وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر خشتەی پێدانی كارەبای كارەبای نیشتمانی بۆ ناوەراستی ئەم مانگە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە كراوە بە كارەبای نیشتمانی‌و مۆلیدە ئەهلییەكانەوە 23 بۆ 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هوڵاتیان، باس لەوەش دەكات لەرێگەی وێستگەی غازی‌و بەنداوەكانی دوكان‌و دەربەندیخان 3570 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.



راشیدەگەیەنێت وەزارەتەكەیان بە رەچاوكردنی زیادكردنی خواست لەسەر بەكارهێننی كارەبا لەم وەرزەدا لەتوانایدایە لەشەوو رۆژێكدا 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبا بدات بە هاوڵاتیان‌و مۆلیدە ئەهلییەكانیش لە شەو و رۆژێكدا 6 كاتژمێر كارەبا بدەن، داواش لەهاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن و كارەبای زیاد لە پێویست بەكار نەهێنن.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×