2021-10-19   1839     
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌و حزبه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌نیازی گۆڕانکاریی لەبه‌رپرسی چه‌ند مەکتەب‌و مەڵبەندێكیدا بکات.
ئاوێنه: له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، وا بڕیارە یەکێتی چەند کۆبوونەوەیەک ببەستێت کە تێیدا بڕیاردەدات گۆڕانکاریی لە مەکتەب و مەڵبەندەکان بکات. هاوكات پڕۆژەیەک لەئارادایە کە بەپەلە یەکێتی پلینیۆم ببەستێت، کە تێیدا ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی کەم بکاتەوە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه بڕیاردەدرێت کۆمەڵێک کەسی دیکە بێنە پێشەوەی ریزەکانی حزبەکە و رۆڵیان هەبێت.
بڕیاریشه لەکۆبوونەوەکانی ئه‌و حزبه‌دا ژمارەیەک بەرپرسی مەڵبەندو مەکتەبەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگۆڕدرێت و کۆمەڵێک بۆرد نامێنن و دەچنەوە سەر مەکتەبەکان.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی یه‌كێتی، ئەو ئەندام و کادیرانەی بەشدارییان لە هەڵمەتی بانگەشەی یەکێتیدا نەکردووە لێپرسینەوە حزبیان لەگەڵدا دەکرێت.