کۆمەڵی دادگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتدەکاتەوە
  2021-10-20       333       

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتدەکاتەوە. بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری حیزبەکە دەڵێت، بەڵگەیان داوەتە کۆمیسیۆن کە ساختەکاری کراوە و چاوەڕێی وەڵام دەکەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاندووە، لە سلێمانی سکاڵایان تۆمار کردووە، لە هەولێریش تانەیان لە هەڵبژاردن داوە، سەردانی کۆمیسیۆنیان لە بەغدا کردووە و تانە و سکاڵاکانیان پێشکێشکردوون.
 
باسیلەوەشکردووە، ''ئەوان ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رەتدەکەنەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سکاڵا و تانەکانیان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای بەڵگەیان لێکردوون و ئەوانیش بەڵگەکانیان رادەستکردوون. بێستوون حەمەساڵح رایگەیاند،  "هێشتا کۆمیسیۆن هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە".
 
ئێوارەی دوێنێ رۆژی سێشەممە وادەی وەرگرتنی تانە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە کۆتاییهات و تاوەکو ئەو کاتەش کۆمیسیۆن هەزار و 381 تانەی وەرگرتبوو. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×