یەكێتی دەنگۆی بەستنی كۆنگرە رەتدەكاتەوە
  2021-10-20       602       

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لەبارەی دەنگۆی بەستنی پلینوم یان كۆنگرەی حزبەكەوە رونكردنەوە دەدات و رایدەگەینێت، ئەو ھەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لە راستییەوە.

ئاوێنە: سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"لە ھەندێك میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوكراوەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  نیازی بەستنی پلینوم، یان كۆنگرە و كەمكردنەوەی ژمارەی  ئەندامانی سەركردایەتی ھەیە."

وتوشیەتی"بۆ ھەمو لایەكی رون دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش كە لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لە راستییەوە."

دەقی رونكردنەوەكە:

رونكردنەوەیەك لە سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

لە ھەندێك میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوكراوەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  نیازی بەستنی پلینوم، یان كۆنگرە و كەمكردنەوەی ژمارەی  ئەندامانی سەركردایەتی ھەیە، بۆ ھەمو لایەكی رون دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش كە لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لە راستییەوە.

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی
ی.ن.ك

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×