2021-10-21   449     
بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی نێوان سنوره‌كانی سوریا و عێراق و ئوردن، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی هێرشێكی موشه‌كیه‌وه كرایه ئامانج و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئه‌مشه‌و له‌سه‌رچاویه‌كی نادیاره‌وه و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف، به‌رپرسێكی سه‌ربازی فه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكاش، هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه.
له‌زانیاریه‌كاندا هاتوه، سێ پێگه‌ی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ی سوپای ئه‌مریكا كراوه‌ته ئامانج، تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
له‌لای خۆشیه‌وه ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه‌ته‌وه، له بنكه‌ی ته‌نه‌ف كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی نێوان سنوره‌كانی سوریا و عێراق و ئوردنه‌وه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بیستراوه و ئاگرێكی گه‌وره له بنكه سه‌ربازیه‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه.
بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف كه بنكه‌یه‌كی سه‌ر به‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2014 به‌ئامانجی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش دروستكراوه و به‌دوری 24 كیلۆمه‌تر له ده‌روازه‌ی سنوری وه‌لیدی سنوری نێوان هه‌رسێ وڵاتی عێراق و سوریا و ئوردنه‌وه دوره و ده‌كه‌وێته پارێزگای حمسه‌وه،