ئەمشەو لە هەرێم پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن
  2021-10-21       513       

بەپێی پێشبینی شارەزایەكی كەشوهەوا، ئەمشەو پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و لەهەندێك ناوچە دەگەنە پێنج پلەی سەدی.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوا، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمشەو یەکێک ئەبێت لەشەوە ساردەکان بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاوییەکاندا بە تایبەتریش لە سنوری شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی وەک ناوچەکانی سنوری قەزای پێنجوێن و چوارتاو ماوەت."

وتوشیەتی"پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بۆ نێوان 7 تا 5 پلەی سیلیزی لە ئەنجامی کاریگەری بایەکی بەھێز و ساردی وشکەوە کە ئێستا چالاکی ھەیە لە زۆرێکی ناوچەکانی سلێمانی و دەڤەری راپەرین."


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×