نرخی نەوت زیاتر لە 2%ی بەهای خۆی لەدەستدا
  2021-11-26       485       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە لەسەدا 2ی بەهای خۆی لەدەستدا، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكان لە زیادبونی خستنەڕوی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەروەها نیگەرانی سەرمایەگوزاران لەوەی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا زیان بە ئاستی خواست بگەیەنێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی برێنت بەردەوام بوە لە دابەزین، بەشێوەیەك كە لەسەدا 2.1ی بەهای خۆی لە دەستداوەو نرخی یەك بەرمیلی بە 80.53 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەك نرخی نەوتی تەكساسیش لەسەدا 2.6ی بەهاكەی خۆی لەدەستداوەو نرخی یەك بەرمیلی بە 76.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رۆیتەرز دو هۆكاری دیاریكردون بۆ دابەزینی نرخی نەوت، كە یەكەمیان ترسە لە زیادبونی خستنەڕوی نەوت لە بازاڕەكانداو دوەمیان ترسە لەوە بڵاوبونەوەی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا، زیان بە ئاستی خواست لەسەر نەوت، بگەیەنێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×