ئه‌و ژماره خێزانه كورده‌ی له گوندی لهێبان مابونه‌وه، ئه‌مڕۆ
یەكشەممە، بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە به‌ته‌واوی گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
ئاوێنە: چۆڵكردنی ئه‌و گونده دوای ئه‌و زنجیره په‌لاماره‌ی داعش دێت، كه
له هاوینی رابردوه‌وه ده‌یكاته سه‌ر ئه‌و گونده‌و لەماوەی چەند رۆژی رابردوشدا
هێرشەكانی داعش بۆ سەر ئەو گوندە چڕكرانەوەو خەڵكەكەی داوایان لە هێزە سەربازییەكان
كرد بە هانایانەوە بچن بەڵام داواكەیان وەڵام نەدرایەوە.
كاكه‌شین، موختاری گوندی لهێبان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به
میدیاكانی پارتی وت، به ته‌واوی گونده‌كه‌مان چۆڵكرا.
وتیشی: ته‌نیا 10 ماڵ مابونه‌وه و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا كۆچڕه‌و بكه‌ن.
هاوڵاتی ئەیوب عەبدوڵا، خەڵکی گوندی لهێبان بە روداوی راگەیاند "ئێستا
داعش لەنێو گوندەکەمانە و جەرگم ژان دەکات، ماڵم هەموی بەجێهێشتوە و هیچم لەگەڵ خۆم
نەهێناوە."
بەوتەی ئەو هاوڵاتییە، ئاگر لە گوندەکە بەردراوە و ئەم ئێوارەش هیچ تەقە نەکراوە
و بەبێ تەقە گوندەکەیان جێهێشتوە.
لهێبان له هاوینی رابردودا 65 ماڵی كوردی تێدابو، ئه‌و ماڵانه به سێ قۆناغ
گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
لهێبان له سنوری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانه و له‌ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای
دوبزه.