وەزارەتی پێشمەرگە: تیرۆریستان راوەدونران و دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە
  2021-12-05       482       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە پەلامارەكەی ئەمشەوی داعشدا بۆ سەر خاڵێكی سەرەنگەرەكانی پێشمەرگە لە بەرزاییەكانی قەرەسالم لەنزیك شارۆچكەی پردی، شەهیدو بریندار لە ریزەكانی پێشمەرگە هەن و بەڵام "تیرۆریستان راوەدونران و دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵدایە."

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو(یەكشەممە)،  تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی (قەرە سالم) دا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە." بەبێ ئەوەی ژمارەیان ئاشكرابكات.

وەزارەتی پێشمەرگە وتوشیەتی" تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە."

بەگوێرەی زانیارییەكان لە روبەڕوبونەوەی هێرشەكەی ئەمشەوی داعشدا سێ پێشمەرگە شەهیدبون كە یەكێكیان پلەی نەقیبە و هەروەها سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربون.

ئەو سێ پێشمەرگەیەی شەهیدبون ناویان، (نەقیب مەسعود تەڵعەت و ئەحمەد لەتیف، گۆران خەسرەو)ە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×