سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: هەوڵدەدەین بۆ وەرگرتنەوەی دو كورسییەكەمان
  2022-01-15       776       

سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگەیاند، له ‌ماوه‌ى داهاتودا به‌پێى رێكارى یاسایى، هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دو كورسیى په‌رله‌مانى فراكسیۆنى پارتى له‌ نه‌ینه‌واو هه‌ولێر.

ئاوێنە: ڤیان سه‌برى، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"ئێستا وه‌كو پارتى به‌پێى ده‌ستور ده‌توانین تانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دو كورسیى فراكسیۆنى پارتى له‌ نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر."

وتوشیەتی"بۆیه‌ ئێستا كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دو كورسییه‌ به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى له‌ دادگاى فیدڕاڵى، چونكه مافى خۆمانه‌‌و ده‌ستوریش رێگاى داوه‌ كه‌ رێكارى یاسایى بگرینه ‌به‌ر".

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هه‌ڵبژاردنى 10-10-2021ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پارتى 33 كورسی هێنابو، بەڵام به‌ بڕیارى ده‌سته‌ى دادوه‌رىی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، 2 كورسى پارتی له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا، كه‌م كرانه‌وه‌ بۆ بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×