داوا دەکرێت شایستە داراییەکان کۆپانیاکانی پاکەرەوە خەرج بکرێت
  2022-03-01       498       

لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک وەک خۆی خەرج بکەن.

ئاوێنه‌ - زریان محەمەد: لە بەیاننامەیەکدا لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران سەبارەت بە مانگرتنی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەچەند خاڵێک داوا دەکەن:

١- داواکارین بە زوترین کات شایستە داراییەکانیان وەک ئەوەی لە گرێبەستەکانیان دیاری کراوە بۆیان خەرج بکرێت.

٢- دواکارین حکومەتی هەرێم شایستە داراییەکانی پرۆژە بەردەوامەکان و پرۆژەکانی پترۆ دۆلار و بودجەکانی دی و پارەی ماوەی بەڵێندەران خەرج بکات.

٣- دواکارین ئەو پارانەی لە ئێستادا ساڵانە تەرخان ئەکرێت پرۆژە وەستاوەکانی پێ چارەسەر بکرێت نەک پرۆژەی نوێی پێ بکرێت و ئەوانیش هەر لەسەرتادا دووبارە توشی قەیران ببنەوە و کێشە چارەسەر نەکراوەکان زیاتر ببێت. 

٤- بەڵێندەران لە ئەنجامی قەیرانی دارایی کە ٨ ساڵە بەردەوامە ستەمی زۆریان بەرامبەر کراوە، بە سەدەها کۆمپانیا ئیفلاسی بوە، توشی کێشەی کۆمەڵایەتی و دارایی گەورە بوون ، لە ئێستادا کە نرخی نەوت بەرزبوەتەوە ، هەقى خۆیانە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت و لایەکی جدییان لێ بکرێتەوە، بەردەوامبوونی ئەم بێباکیە بەرامبەرمان دۆخی کەرتی تایبەت زیاتر خراپتر دەکات و کێشەی قوڵیش بۆ داهاتووی کەرتی تایبەت دروست دەکات.

٥- لە چەند ساڵی رابردوو قەیرانەکە بەڵێندەرانی هەموو کوردستانی گرتبویەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێرامانە لە ئێستادا قەیرانەکە سنوری زۆنی سلێمانی گرتوەتەوە و داواکارین حکومەتی هەریمی کوردستان بە یەک چاو تەماشای بەڵێندەران بکات و کێشەکانی دی کاریگەری نەبێت لەسەر جیاکاری  بەڵێندەران.

٦- ئامادەباشیمان هەیە بە پێشنیار و میکانیزمی تەواو هاوکار بین بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بە شێوەی کاتی و بەشێوەی هەمیشەیی و چەندین جار داوای دروستکردنی لیژنەیەکی ئێمێرجنسیمان کردوە کە دەستەڵاتی تەواوی هەبێت و بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین!.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×