دادگاى فیدراڵیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بڕیاره‌كه‌ی مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى له‌باره‌ى دانانى ماجد وائیلی بە پارێزگاری نەجەف لەبری لوئەی یاسری ناده‌ستوورییه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 9 ی ئاداری 2022 دادگای فیدراڵیی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ى بڕیارێکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به دەستنیشانکردنی ماجد وائیلی به پارێزگارى نه‌جه‌ف له‌بری لوئه‌ى یاسرى به نادەستووری ناوبرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، لەدوای فشارەکانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف ساڵی ڕابردوو دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و له بری ئه‌و ماجد وائیلی ڕاسپارد شوێنەکەی بگرێتەوە.