رونكردنەوە لەسەر پێدانی ئۆتومبێل بەقیست بۆ مامۆستایان دەدرێت
  2019-06-22       1320       


لەرونكردنەوەیەكیدا جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، عەبدولواحید موحەمەد لەبارەی پێدانی ئۆتومبێل بەقیست رایدەگەیەنێت لەقۆناغی گفتوگۆداین نەگەیشتوینەتە رێككەوتن‌و مەرجیش نیە هەمو گفتوگۆیەك ئەنجامەكەی ئیجابی بێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" عەبدولواحید موحەمەد، جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " باریەوە پێویستە چاوەڕێێ کۆتایی گفتوگۆکان بکەین بەرەسمی رابگەیێنرێت، مەرجیش نیە هەموو گفتوگۆیەک ئەنجامەکەی ئیجابی بێت، چونگە ئێمە ئەگەر شتێک لە قازانجی مامۆستایان یان پێیان قبوڵ نەبێت نایکەین".





رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی و مامۆستایان لە بارەی ئۆتۆمۆبیلەوە:

بەردەوام ئێمە هەوڵی خزمەتکردنی مامۆستایان و دابینکردنی پێداویستیەکانمان داوە ، لە بارەی هەولەکانمان بۆ پەیداکردنی ئۆنۆمۆبیل کە بەشێک لە مامۆستایان داوای دەکەن، لە ٢٠١٣ گرێبەستێکمان هەبوو لەگەل کۆمپانیایەک، ژمارەیەک مامۆستاش ئەو کات سودمەندبوون ، بەلام بە هۆی قەیرانی دارایی وەستا، بەمدواییە کە موچە نەختێک باشبوو، ، ژمارەیەک مامۆستا لە رێگەی لقەکانەوە داوای ئەوەیان کرد یان گرێبەستەکە نوێ بکرێتەوە یان هی تازە بکرێت، ئەوەبوو داوامان لە کۆمپانیاکە کرد، گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکەین، ئەوانیش پێیان باشبوو، دوای چەند دانیشتنێک رایانگەیاند ئەوان پرۆژەیەکی تایبەتیان بۆ مامۆستایان هەیە، ئێمەش وتمان دەبێت وردەکاریمان بدەنێ لەسەر جۆری سەیارەکان، نرخەکانیان، شێوازی دانی قستەکان ، وتیان ئێمە دراسەتی دەکەین و ئێمەش هەندێک داواکاریمان هەیە زەمانی دانی قستەکان دەوێت.

بەڕێزان ئێمە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆداین نەگەیشتوینەتە رێککەوتن، بێگومان ئەگەر رێک بکەوین بە رەسمی لە لایەن مەکتەبی سکرتاریەت و لایەنی بەرامبەر ئاشکرا دەکرێت، بە داخەوە لە سایت پەیجەکاان بە جۆرەها شێوە نوسراوە. کە زانیاریەکان خراب گەیێنراون، لەو باریەوە پێویستە چاوەڕێێ کۆتایی گفتوگۆکان بکەین بەرەسمی رابگەیێنرێت، مەرجیش نیە هەموو گفتوگۆیەک ئەنجامەکەی ئیجابی بێت، چونگە ئێمە ئەگەر شتێک لە قازانجی مامۆستایان یان پێیان قبوڵ نەبێت نایکەین.

تێبینی: تاکە سەرچاوەی زانیاری رەسمی کۆنوسی کۆبوونەوەی مەکتەبی سکرتاریەتە وبەس
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×