محەمەد شەمەری ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند ، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ڤیتۆی لەسەر ھیچ لایەنێکی سیاسیی نیە و ئامادەی دانوستانە لەگەڵ لایەنەکان .
ئاوێنه: شەمەری ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەدایە کە عێراقی تێکەوتووە ، ھەربۆیە دەستی بۆ ھەموو لایەنەکان درێژ دەکات و ڤیتۆی لەسەر ھیچ لایەن و حزبێکی سیاسی نیە ، ھیچ ناکۆکییەکیش لە نێوان لایەنەکانی چوارچێوە نیە.
لەوبارەیەوە دوپاتیشیکردۆتەوە کە سەرەتای ھەنگاوەکان بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانەکە ، بە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و بە ئامادەبونی ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەبێت تا پێکەوە بگەنە رێککەوتن و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەسشتپێبکەن .