پارتى لەسەر بەشدارى لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بڕیاریدا
  2022-06-23       420       


فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق بریاریدا بەشدارى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا بکات کە چاوەڕواندەکرێت تێیدا جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى رەوتى سەدر سوێنى یاسایی بخۆن.  

ئاوێنه‌: هەریەکە لە نەجوا کاکەیی و مەحما خەلیل، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی جەختیانکردەوە، فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکات، ئەوەش بەپێی کەناڵى "رووداو".  

پێشترهاوپەیمانی سەروەری سوننەکان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمان راگەیاند.  

وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە، یەحیا ئەلمحەمەدی، لە راگەیەنراوێکدا وتى هاوپەیمانى سەروەری بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکات.    

بڕیارە لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارانى جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى رەوتى سەدر سوێندى یاسایی بخۆن.    

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×