هەوڵێكی نوێ لە پەرلەمانی عێراقەوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار
  2022-06-23       552       

100 پەرلەمانتار لە یاداشتێكدا داوا لە سەرۆكی پەرلەمان دەكەن بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بخرێتە بەرنامەی كاری نزیكترین دانیشتنی پەرلەمانەوە.

ئاوێنە: عودەی عەواد، لە نوسراوێكدا كە ئیمزای 100 پەرلەمانتاری بۆ كۆكردەوەو ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كردوە داوای كردوە بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار بخرێتە نزیكترن دانیشتنی پەرلەمانەوە.

لە نوسراوەكەدا هاتوە، بەپشت بەستن بە ماددەی 61ی دەستوری عێراقی و ماددەی 56ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، داواكارین بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار بخرێتە بەرنامەی كاری نزیكترین دانیشتنی پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی لێكەوتەكانی لەسەر ئابوری وڵات و داڕوخانی دراوی عێراقی و رەنگدانەوەكانی لەسەر هاوڵاتیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×