ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت، دەبێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بگۆڕێت و كاندیدێكی تر بە رەزامەندی مەسعود بارزانی دابنێت.
ئاوێنە: ئاراس شێخ جەنگی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكی كورتدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"چەند مانگێک لەمەوبەر ئەوەم وت کە ئەبێ پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی کاک مەسعود بێت."
وتوشیەتی"ئێستاش دوبارەی ئەکەمەوە کە ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللـە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ ئەم پۆستە، چونکە هەڵبژاردەی ئێستایان قبوڵکراو نییە."