ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه به‌رپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- به‌ناوی دەلال عەزیزئۆغڵو، ناسراو به‌ڕاپه‌ڕین له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری توركیاوه شه‌هیدكراوه.
ئاوێنه: له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، دەلال عەزیزئۆغڵو لەئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا لەشاری سلێمانی باکووری عێراق شه‌هیدكراوه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، "بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتون، زانراوە کە دەلال عەزیزئۆغڵو کە ناوی نهێنیی "راپەڕین"ە، لەسەر ئەو رێنماییەی لەقەندیلەوە پێی گەیشتووە، چووەتە سلێمانی.. دوای ئەوەی شوێنەکەی دەستنیشانکرا، لەئۆپەراسۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لەچالاکی خرا."
دەلال عەزیزئۆغڵو لەساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بەپەکەكەوە كردووە، بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەگوندەوارەکانی دیاربەكر بەشداریی لەچالاكییە چەكدارییەكاندا كردووە. لەساڵی ٢٠٠١دا لەکۆبونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەبرۆکسڵ پایتەختی بەلجیکا وەک ئەندامی ئەنجومەن‌و دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردراوه.
لەساڵی ٢٠١٣ وەک ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان -کەجەکە- هەڵبژێردراوه، دواتر بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل.
17ی ئەم مانگە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلکی چەکدارانی پەکەکەیان لەنزیک سایلۆی کەلار کردە ئامانج‌و بەهۆیەوە چوار کەس شه‌هید بون.