نرخی یۆرۆ ئەمڕۆ سێشەممە نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، نرخی یەک یۆرۆ بووبە 1.0315 دۆلار.
ئاوێنه: بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، دابەزینی نرخی یۆرۆ پەیوەندیی هەیە بە ئاڵۆزی و بەرزونزمییەکانی بازاڕی وزە لە ئەوروپا و بەهێزی دۆلاری ئەمریکی کە سودمەنبووە لە سیاسەتی نەختینەی یەدەگی فیدراڵیی وڵاتەکەی.
دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەی 1.03% بەرامبەر یۆرۆ بەرزبووەوە و 1.0315 دۆلار بەرامبەربوو بە یەک یۆرۆ.