بەبڕیاری وەزیری دارایی هەرێم، کێشەی موچەی مانگی شەش لەسنوری پارێزگای سلێمانی چارەسەرکراوهو لەپارەی داهاتی مانگی حەوت موچەی مانگی شەشی ئەو فەرمانبەرانە دهدرێت کە تائێستا لەسنوری سلێمانی موچەیان وەرنەگرتووە.
ئاوێنه: میدیای ڕهسمی بزوتنهوهی گۆڕان لهزاری سەرچاوەیەک لهوەزارەتی داراییهوه رایگهیاندووه، "بۆ ئەوەی چیتر فەرمانبەران لەسنوری پارێزگای سلێمانی نەبن بەقوربانی نەمانی پارە لەبانکەکاندا، وەزیری دارایی بڕیاریداوە لەپارەی داهاتی نەوتی مانگی حەوت موچەی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژو وەزارەتی خوێندنی باڵاو سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی تائێستا موچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، لەداهاتی مانگی حەوتی نەوت موچەیان پێبدرێت."
بەپێی لێدوانی سەرچاوەكە، ئەم هەنگاوە رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لەچەند رۆژی داهاتودا دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت دەستپێبکات.
سەرچاوەکە ئهوهشی وتووه، "هەرچەندە ئەو رێگە چارەیە کێشە بۆ موچەی مانگی حەوتیش دروستدەکات لەکۆتایدا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد پرسی ناردنی 200 ملیاردینارەکە زیندو ببێتەوەو بەغداد مانگانە پارەکە بنێرێت".