چوارچێوەی هەماهەنگی: رێگە نادەین عیراق لەلایەن رەوتێكی سیاسییەوە كۆنترۆڵ بكرێت
  2022-08-19       662       

سەركردەیەكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی جەخت دەکاتەوە کە لەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان سوورە لەسەر ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە میكانزمی دەستووری دەبێت.

ئاوێنه‌: رەحیم عەبودی سەركردە لە رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە میدیا عێراقیەکانى رایگەیاندووە، بارودۆخی سیاسی عیراق دووچاری قەیران بووە لە ئەنجامی ئەوەی لایەنێكی دیاریكراوی شیعی هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەوڵەت دەدات لەڕێگەی وەرگرتنی پۆستی باڵای سیادیەوە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی رێگە نادات عیراق لەلایەن رەوتێكی سیاسییەوە كۆنترۆڵ بكرێت و دەشبێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە میكانزمی دەستووری بەڕێوەبچێت.

عەبودی ئاماژەى بەوەشکردوە، هەنگاونان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت بەپێی یاسا بێت، ئەمەش بۆ جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق خراوەتەڕوو.

ئەم هەڵوێستەى چوار چێوەى هەماهەنگی لەکاتێکدایە کە رەوتى سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات و هۆشداریش دەدات ئەگەر ئەوە جێبىجێ نەکرێت خۆپیشاندانى ملیۆنی دەکەن و رێگە بە کۆبوونەوەى پەرلەمان نادەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×