نەوت كەمێك بەرزبوەوە
  2022-10-07       223       

هەرچەندە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ، نرخی نەوت كەمێك دابەزی بەڵام دواتر بەرزبوەوە بۆ سەرو 94 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە  94 دۆلارو 40 سەنت و هەروەها نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە 88 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دوێت كە لە چەند رۆژی رابردودا ئۆپیك پڵەس بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی دو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×