پۆلیسی دهۆك: کەسێک بەهۆی لەدەستدەرچونی گوللـەوە براکەی خۆی کوشت
  2022-11-22       330       

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە، لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش، كەسێك لە كاتی پاككردنەوەی دەمانچەكەی گولـلەی لەدەست دەرچوەو براكەی خۆی كوشتوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش، گەنجێكی 20 ساڵان بەناوی (حەسەن عەزیز مەحمود)، بە گولـلەیەك لەلایەن براكەی خۆیەوە كوژرا."

پۆلیسی دهۆك ئەوەشی خستۆتەڕو"لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتوە، تۆمەتبار كاتێك خەریكی پاككردنەوەی چەكەكەی خۆی بوە لە جۆری دەمانچە، گولـلەیەك لە دەستی دەرچوەو بەر براكەی كەوتوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا بنكەی پۆلیسی بەردەڕەش خەریكی لێكۆڵینەوەیە لە روداوەكە بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری راستەقینەی روداوەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×